• بەخێربێن بۆ "ئاژانسى چاپەمەنیى پڕۆفێشناڵ

مۆر و هێماى ئەمنى

img

سیستەمێكى تایبەتمان هەیە بۆ مۆرى ئەمنى كە هێشتا لە سویسرا نەكەوتۆتە كارەوە و ئەم سیستەمە بە سیستەمێكى بێ وێنە كاردەكات و تا ئاستێكى بەهێز پارێزراوە لەڕێگەى تەكنەلۆژیاى تایبەت وەكو باڕكۆد لەسێبەرى زانیارییە پێویستەكانى مۆرەكە و هەروەها ئەگەرى ئەوەیش هەیە تەرقیم (ژمارەى زنجیرەیى) بۆ مۆرەكە دابنرێت بەئامانجى بەهێزكردنى ئاستى پاراستنى.

دەتوانین لەم جۆرە مۆرە بۆ هەموو ئۆفیس و دامودەزگا حكومییەكان دابین بكەین بۆ پاراستنى فایل و دیكیۆمێنت و نووسراوەكانیان لەدژى ساختەكارى یان دزەكردن. وێڕاى ئەوەیش، بەهۆى لەیبڵى ئەمنى، دەتوانرێت نامەكان پاكێج بكرێن بە دڵنیابوون لە نەكردنەوەیان یان دەستكاریكردنى ناوەڕۆكیان لەبەرئەوەى نیشانەدەرێك هەیە ئاماژە دەكات بە "كراوە" لەكاتى كردنەوەى یان هەوڵدان بۆ كردنەوەى.

img