• بەخێربێن بۆ "ئاژانسى چاپەمەنیى پڕۆفێشناڵ

چاپەمەنی پارێزراو

img

کاتێك کارەکەت وابەستەی مامەڵکردن لەگەڵ بەڵگەنامەی نهێنی و هەستیار و گرنگ دەبێت، پێویستە هەموو ڕێکەرێك بۆ خودپارێزی و ڕووبەڕونەبوونەوەی فێڵ و ساختەکاری بگریتەبەر. لەبەر ئەوەی لەم ساڵانەی دواییدا، ئەو تیکنۆلۆژیایەی ساختەکاران بۆکاری ساختە بەکاری دەهێنن زۆر ئالۆزە، "ئینگ تێك سویس بۆ چاپەمەنی پارێزراوی تایبەت" جەخت لەسەر پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکانی خزمەتگوزاریی چاپەمەنی پارێزراوی پێشکەوتوو بۆ کڕیارەکانی دەکات. لەبەر زیادبوونی ئاست و شێوە و ئاڵۆزی ساختەکاری، "ئینگ تێك سویس بۆ چاپەمەنی پارێزراوی تایبەت" باشترین و پارێزراوترین بەرهەم لەم بوارەدا پێشکەش بە کڕیارەکانی بکات.

هەروەها، لەڕێگای بەرهەمی چاپەمەنی پارێزراوی تایبەتەوە، کڕیارەکانمان دەتوانن بچنە ناو چەندین تایبەتمەندی و خەسڵەتی وەك (جەوهەری پارێزراو و هێمای ئاوی و هۆڵۆگرام و کاغەزی پارێزراو)ــی بابەتە چاپکراوەکانیانەوە. هەروەها، دەتوانن لە خەسڵەتی پارێزراویی لە هۆڵۆگرام و جۆرەکانیتری ژمارەکردن و زانیاری و چاپکراوە تایبەتەکان کە بە هیچ شێویەك کۆپی ناکرێنەوە سودمەندبن. وێڕایە ئەوەش، دەکرێت چاپەمەنی پارێزراو بۆ کۆمەڵێك بەرهەم و بەڵگەنامەی وەك چەکی بانک و بڕوانامەی ئەکادیمی و بەڵگەنامەی دابەش کاریی و لیست و بەڵگەنامە فەرمیەکانی وەك ڤیزا و بەڵگەنامەی لەدایك بوون و گرێبەستی هاوسەرگیری و گرێبەستی خانووبەرە و کارتی دەنگدان و پەڕەی تایبەتی پەیوەندیی نێوان دامەزراوە و کۆمپانیاکان بەکاربهێنرێت. ڕێکارەکانی "پاراستن و پارێزگاریی" چاپخانە تەنیا بەرهەمەکانی خۆی ناگرێتەوە، بەڵکو جەختیش لەسەر پارێزراویی بەڵگەنامە و زانیارییەکانی کڕیارەکانمان لە ڕێگای هەنگاوە پراکتیکییەکانی چاپەمەنی و وەك بەشێك لە بەرزترین ئاستی نهێنی و پارێزراویی دەکەین. لەلایەکیتریشەوە، بەردەوام شوێنکارەکانمان بە پاسەوان و کامێرا لە ژێر چاودێری ورددان.