• بەخێربێن بۆ "ئاژانسى چاپەمەنیى پڕۆفێشناڵ

ووتەی دامەزرێنەر

هەر لە منداڵییەوە خولیای خوێندنەوەی کتێبم هەبوو. چۆنیەتی چاپکردن و بەرهەمهێنانی کتێب بەو هەموو قەبارە جیاواز و دیزاینە جوانانە پرسیاری سەرەکیم بوو. وڵامی پرسیارەکەم لای شارەزا و کەسانی تایبەت بەم کارە دۆزیەوە، "لە چاپخانەکان چاپ دەکرێن و بەرهەم دەهێنرێن". 

هەر لەو کاتەوە خەونم بەوەوە دەبینی کە ڕۆژێكبێت و ببمە خاوەنی چاپخانەیەکی کتێب. ئەم خەونەم بەرەبەرە گەورەبوو و ئامادەسازیی تەواوم بۆکرد و خودا توانای ئەوەی پێبەخشیم، کە ببمە خاوەن و دامەزرێنەری ئەم چاپخانەیە. دیارە پرۆژەیەکی لەم چەشنە پێویستی بە ڕاوێژ و وردەکاری و دانایی هەیە و لەم ڕوەشەوە برا و دۆست و هاوڕێکانم لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و بیروبۆچوون هاوکارمبوون و منیش بەش بەحاڵی خۆم هەموو ڕێکارە پێویستەکانم گرتەبەر. دەرەنجام، چاپخانەکە لە سویسرا لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزرێنرا و ناوم لێنا چاپخانەی "ئینگ تێک". 

ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو ئەو هاوڕێ و دۆستانەی کە بە ڕاوێژ و پێشنیارەکانیان ئەرکیان کێشا و لەگەڵم بوون.

ياسين مصطفى عارف هورامي

img