• بەخێربێن بۆ "ئاژانسى چاپەمەنیى پڕۆفێشناڵ

خزمەتگوزارییەکانمان

map
چاپی پارێزراو

لە چوارچێوەی سیستەمێکی تایبەتدا کاردەکەین کە پێکەاتووە لە مەکینەی ئەڵمانی و سویسری ورد و خێرا، لەگەڵ هێنانی کادیری ئەندازیاری و هونەری لە وڵاتانی ئەوروپی و ئاسیاییەوە بۆ کارکردن لەسەر ئەو ئامێرانە، بە زیاتر لە ئەزموونی 20ساڵ لە بواری چاپی پارێزراودا بەمشیوەیە کاردەکەین: دیزاینی پارێزراوی تایبەت بە بەڵگەنامەی زۆر نەێنی وەک پاساپۆرت و پەڕاوە حکومییەکان هتد بە ستافی تایبەتمەند و پڕۆگرامی پێشکەوتوو..


هۆلۆگرامی پارێزراو

لە بینینی یەکەمدا بۆ کەسانی ئاسایی وادەردەکەوێت فۆیڵ و هیلۆگرام یەکشتن، لە کاتێکدا فۆیڵ تەنها بۆ جوانکارییە و هیلۆگرام تایبەتمەندی پارێزراو و ئەمنی هەیە بەهەموو جۆرەکانییەوە، هیلۆگرام دونیایەکی دیکەیە و تایبەتە بە پتەوکردنی لایەنی پاڕێزراوی چاپکراوەکان. 

ئەم تایبەتمەندیە بەهاوکاری کۆمپانیای تراوتوینی ئەڵمانی تایبەتمەند بە بەکارهێنانی تەکنیکی تایبەت بە دیزاینی پارێزراو و ماددەی سەرەتایی هیلۆگرام گەشەی پێدراوە، کە لەڕێگەی ئامێرێکەوە بە خێرایی دەخوێندرێتەوە بە (گونجاو /نەگونجاو) بە شێوەی ورد و خێرا، توانای پێوەنوسانی بە شێوەی گەرمی لە ئاستێکدایە ناتوانرێت لێبکرێتەوە بەبێ جێەێشتنی ئاسەوار.


map
map
مەرەکەبی پاراستن

مەرەکەبی پارێزراو بۆ پارێزگاریکردن لە چەک و پەڕاوی حوکومی لە گۆڕانکاریی دەسکاریکردن و ساختەکاریدا کە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە: مەرەکەبی UV Fluoresecent ، ئەو مەرەکەبانەی کە بە جیاواز دەبینرێن I.V.O مەرەکەبی Metameric Optically Variable ، مەرەکەبی پەلکەزێرینە ، ئەو مەرەکەبانەی دەتوانرێت بەشێوەی خۆکارانە بخوێندرێنەوە ، مەرەکەبی upconverting مەرەکەبی تیشکی ژێرسور، تیشکی ژێرسوری بینراو (هەڵمژراو)، مەرەکەبی نەبینراو (نەمژراو) ، مەرەکەبی گەرمی، مەرەکەبی سێ دووری گەرمی (حەراری)، مەرەکەبی کارلێکی کیمیایی بۆ رێگری لە گۆڕین، مەرەکەبی کارلێکی کیمیایی بۆ سەلماندن (قەڵەم کارلێکی)، مەرەکەبی شفرەدار و کۆدکراو DNA، مەرەکەبی سێ ڕەنگی فلۆرۆسێنت (سێ ڕەنگی جیاواز لە شەپۆلی رووناکی جیاوازدا)، مەرەکەبی موگناتیسی


سیستەمی Scratch PIN

لــە چــاپــخــانـەی ژیـاندا تایبەتمەندی سیستەمی ژمارەی نهێنی داپۆشراو بـەکـارهـاتـووە، تـایبەتـمـەنـدیـیـەکـە دەتـوانـرێت تـێـکـڕای ئـەو زانیارییانەی دەویسترێن بپارێزرێن و دابەزاندنی پەیوەستە بە سیستەمی پەیوەندی هاوچەرخەوە (Application (و هاوشێوەی کارتی باڵانسی مۆبایل کاردەکات، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەو زانیارییانە دەکرێت لەسەر بارکۆد داببەزێنرێنکە بە یەکێک لە نوێترین رێگاکانی زانستی پێشکەوتووهەژمار دەکرێت و هیچ دەروازەیـەکـی نـەهـێشـتوەتـەوە بـۆ سـاخـتـەکـاری و یاریپێکردن. ئەم تایبەتمەندییە دەتوانرێت بەکار ببرێت بۆ (بەڵگەنامە، چەکی بانک، مانەفێست، هەموو جۆرە سەنەدێک) لە پێناو پارێزراو کردنیاندا.


map
map
مۆر و لەیبلی پارێزراو

لە چاپخانەی ژیان سیستەمی مۆری پارێزراو بەردەستە کە تا ئێستا لە عێراقدا کاری پێنەکراوە، بەشێوەیەکی پارێزراوی بێ رکابەر کار دەکات و لە رووی پارێزراوییەوە زۆر تۆکمەیە، ئەمەش بە پشت بەستن بە تەکنیکی تایبەت و نوێ لەوانە بارکۆد بەپێی زانیاری ویستراو لەناو مۆردا،هەروەەا دەشتوانرێت ژمارەپێدانیش ئەنجام بدرێت لەناو مۆرەکەدا بۆ بەهێزترکردنی.


چاودێری و کۆنترۆڵی پارێزراو

چاپخانەکە بە سیستمێکی پارێزراوی بەهێز کاردەکات کە لەلایەن کۆماپنیاکانی بواری پارێزگارییەوە فەراهەم کراوە. هەموو تێپەڕین و چوونە ژوورەوەیەك بە پرۆگرامێکی ئیلکترۆنی پەنجەمۆر و مۆری چاوەوە کاردەکات و تەنیا کارمەندەکانی کۆپانیا دەتوانن پێیاندا تێپەڕببن. چاپخانەکە سیستمێکی چاودێری ئاست بەرز لە ڕێگای زیاتر لە ١٠٠ کامێرای چاودێری پێشکەوتووە (کە لە دوورەوە چاودێری شوێنی کار و پرۆسەی کارکردنەکەیان پێدەکرێت و وێنە و دیمەنیەکان تۆماردەکەن و دەگوێزرێنەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار) بەکار دەهێنێت. هەروەها، لە کۆمپانیا شوێنی تایبەت هەیە کە ٢٤ کاژێر لە ژێر چاودێریدایە و شوێنی تایبەت بۆ پاراستنی زانیاریی و کڵێشە و دیزاینەکان دابینکراوە، کە تەنیا کەسی تایبەت و پەیوەندیدار دەتوانن بگەنە ئەو شوێنە.


map
map
تۆمارکردنی زانیاری

کۆمپانیای ژیان لە توانایدایە داتا و زانیاری لەسەر بەڵگەنامەی پارێزراو تۆماربکات، بە

پارێزگاریکردن لە نهێنیی تەواوەتی، هەروهەا دەشتوانێت بەشێوازی جیاواز ژمارەپێدان

لەسەر بەڵگەنامەکان تۆمار بکات، بەشێوەی ستونی و ئاسۆیی، یا پارێزراو بەرەنگی گۆڕاو، هەموو ئەمانەش بەتوانای خێرایی بەرز بەرهەمدهەێندرێن لەگەڵ ئەوەش دەتوانێت بارکۆدی پارێزراو بۆ بەڵگەنامەکان زیاد بکات و دابەزێنێت.