• بەخێربێن بۆ "ئاژانسى چاپەمەنیى پڕۆفێشناڵ

پاسەوانى و چاودێریى ئەمنى

img

چاپخانەكە بە سیستەمێكى ئەمنى بەهێز كاردەكات و ئەو سیستەمە لەلایەن كۆمپانیا تایبەتەكانى بوارى ئەمنى فەراهەمكراوە. هەموو دەرگاكان بە پرۆگرامى ئەلیكترۆنى كاردەكات لەڕێگەى پەنجەمۆر و مۆرى چاوەكان و تەنها لەلایەن كارمەندەكانى كۆمپانیا دەكرێنەوە. هەروەها چاپخانەكە سیستەمى چاودێرى ئاستبەرز بەكاردێنێت لەڕێگەى زیاتر لە 100 كامێراى چاودێرى پێشكەوتوو كە لەدوورەوە چاودێرى دەكات و وێنە و دیمەنەكان تۆمار دەكات و تواناى خەزنكردنى گەورەیە (هەموو تۆمارەكان لەكاتى قۆناغەكانى كاركردن تۆمار دەكرێن و دەگوازرێنەوە بۆ لایەنە پەیوەندارەكان). هەروەها شوێنى تایبەت لە كۆمپانیا هەیە كە بەدرێژایى 24 كاتژمێر لەژێر چاودێریدایە و شوێنى تایبەتیشمان هەیە بۆ پاراستنى زانیارى و كلێشە و دیزاینەكان بەشێوەیەك كە جگە لە كەسانى تایبەتمەند هیچ كەسێكى تر تواناى گەیشتنى بۆیان نیە.