• بەخێربێن بۆ "ئاژانسى چاپەمەنیى پڕۆفێشناڵ

مێژوومان




map
مێژوومان

"ئینگ تێك پرێس" لە لەساڵى ٢٠٢٠ لە سویسرا بەپێی مۆڵەتی ژمارە (٥) لە باڵەخانەیەك لە تەنیشت باڵەخانەی پارێزگای سویسرا دامەزرێندرا. هەر لەسەرەتاوە ئامانجامانبوو چاپخانەکە لەڕووى كواڵیتیى بەرهەمهێنان و توانا تەكنیكییەكان و چاپەمەنییە بازرگانییەكان لە لوتکەدابێت. پاشان بەهۆی متمانەی بەهۆى متمانەى گەورە و بایەخى زۆرى كڕیارەكان بە ئاستی پارێزراویی و تواناكانى چاپخانە لەڕووى كواڵیتیى بەرهەمهێنان گەشەسەندنێکی خێرای بەخۆیەوە بینی. پێشکەوتنی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٥ کاتێك ئامێر و کەرەستەی کوڵیتی بەرز  و بەرهەمهێنەری بەرز بۆ چاپخانەکە دەستەبەرکران. چاپخانەکە لەڕووەكانى كواڵیتى و بەرهەمهێنان و كار و پسپۆرێتى هەنگاوێکی گەشەسەندی گەورەی هاویشت و ئامێر و كەرەستەى تایبەتى نوێی تایبەتمەند لە كەرتى چاپەمەنی پارێزراو بۆ چاپخانەكە دابینكران. پاشان ناوى چاپخانەكە گۆڕا بۆ "ئینگ تێك پرێس بۆ چاپەمەنیى پارێزراوی تایبەتمەند". تایبەتمەندی چاپخانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پسپۆڕی و شارەزایی و تەکنیکی جیهانیی، لەگەڵ کەسانی تەکنیک کاری شارەزا و خاوەن توانای پیشەیی ئاستبەرز و ئامێر و کەرەستەی کواڵیتی بەرز و پێویست بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی ئەم بوارە. 


 بۆ بەردەوام بوون و هاوشانیی پێشکەوتنە جیهانییەکانی ئەم بوارە، سەنتەرێکی توێژینەوە بۆ شارەزاکانی چاپەمەنیەکە دامەزرێندرا. شارەزاکانمان توانیان پرۆگرامی تایبەتی چاپەمەنی دابنێن کە لەکارکردنیدا پشت بە پرۆگرامی ئیلکترۆنی ببەستێت. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بۆ یەکەمجار سیستمی چاپەمەنی پارێزراوی نوێ لە عێراق دەربکەوێت و جێبەجێبکرێت. ئێستاش چاپخانەكە لە ڕووی هەموو تایبەتمەندییە پارێزراوییەکانەوە  دارای ئامێر و توانا و تەكنەلۆژیا و تەكنیكى بەرزە و بە كواڵیتیى بەرز بۆ خزمەتكردنى كڕیارەكانى كاردەكات. كاتێك كارگێڕیى چاپخانە تێبینیى ئەوەى كرد كە بازاڕەكانى عێراق لە كۆمپانیا و چاپخانە تایبەتمەندەكانى كەرتى چاپەمەنیى تەواوكەر بۆ بەرهەمە ناوخۆییەكان (پاكێچكردن) نیمچە بەتاڵن و كارگە ناوخۆییەكان پشت بە هاوردەكردنى ئەم كەرەستانە لە دەرەوەى وڵات دەبەستن، بڕیاریان لەسەر قۆناغى سێیەمى پەرەپێدانى چاپخانەكەدا. بەوشێوەیە، بەشى نوێ و گرنگ بۆ چاپخانەكە بۆ مەبەستى چاپكردنى كارتۆن و كارتەكانى بەرهەمە پیشەسازییەكان و بەرهەمەكانى خۆراك و دەرمان ...و هتد. زیادکران. بۆ ئەم مەبەستەش، هۆڵى گەورە دامەزران و ئامێرى نوێ بە كواڵیتیى بەرز و تەكنیكى بەرهەمهێنانى بەرز بۆ چاپخانەكە لەگەڵ دابینكردنى كەرەستەى دیكەى پێویست لە كارگە هەرە پێشكەوتووەكانى جیهان دابینكران.  


map