• بەخێربێن بۆ "ئاژانسى چاپەمەنیى پڕۆفێشناڵ

هۆڵۆگرامى ئەمنى

img

خۆى لەخۆیدا، "فۆیڵ" و "هۆڵۆگرام" تا رادەیەك هاوشێوەن بەلاى كەسانى ناتایبەتمەند. بەڵام لەراستیدا، "فۆیڵ" بەكاردەهێندرێت تەنها بۆ پیشاندانى لایەنى جوان (سیماى جوان)، لەكاتێكدا تایبەتمەندیى ئەمانى "هۆڵۆگرام" بۆ هەموو جۆرەكانى تر، شتێكى زۆر جیاوازترە لە "فۆیڵ"، لەبەرئەوەى "هۆڵۆگرام" تایبەتە بە كارەكانى پارێزى ئاستبەرز.

تایبەتمەندیى هۆڵگرامى ئەمنیى دوو رەهەندى و سێ رەهەندى

خۆى لەخۆیدا، "فۆیڵ" و "هۆڵۆگرام" تا رادەیەك هاوشێوەن بەلاى كەسانى ناتایبەتمەند. بەڵام لەراستیدا، "فۆیڵ" بەكاردەهێندرێت تەنها بۆ پیشاندانى لایەنى جوان (سیماى جوان)، لەكاتێكدا تایبەتمەندیى ئەمانى "هۆڵۆگرام" بۆ هەموو جۆرەكانى تر، شتێكى زۆر جیاوازترە لە "فۆیڵ"، لەبەرئەوەى "هۆڵۆگرام" تایبەتە بە كارەكانى پارێزى ئاستبەرز.

پەرە بەم تایبەتمەندییە دراوە لەلایەن كۆمپانیاكەمان بە هەماهەنگى لەگەڵ كۆمپانیاى "تراوتوین - TRAUTWEIN"ى ئەڵمانى كە تایبەتمەندە لە بەكارهێنانى تەكنەلۆژیاى تایبەت لە دیزاینى ئەمنى و مەوادى خامى هۆڵۆگرام كە مایەى خوێندنەوەیە لەڕێگەى ئامێرێكى تایبەتى خوێندنەوە كە نیشانەدەرى هەیە بۆ پیشاندانى (یەكسان / نایەكسان) بە وردى و خێرایى، لەبەرئەوەى جۆرى نووساندنى گەرم و بەهێزە و بەسە بەشێوەیەك كە مایەى لێكردنەوەى نیە و هیچ ئاسەوارێكى لێ نامێنێت. دەكرێت ئەم تایبەتمەندییە بەكاربهێندرێت بۆ بەهێزكردنى هەموو دیكیۆمێنت و نامەكان.

هەروەها دەشكرێت بەكاربهێندرێت بۆ بەهێزكردنى كۆمەڵێكى فراوان لە بەرهەم و دیكیۆمێنتەكان وەكو چەكى بانك و بڕوانامەى ئەكادیمى و كۆبۆن و لیست و دیكیۆمێنتى فەرمى و حكومى و ڤیزا و بڕوانامەى لەدایكبوون و گرێبەستى هاوسەرگیرى و بڕوانامەى مردن و سەنەد و وەسییەتنامە و سەنەدى خانووبەرە و ناسنامەى فەرمانبەرانى حكومى و باجى هەڵگرتنى چەك و باجى چوونەژوورەوە بۆ شوێنى تایبەت و بڕوانامەى تۆماركردنى كۆمپانیا و بڕوانامەى مۆڵەتدانى ئەمنى و بەرهەمى ناوخۆیى و نووسراوى كۆمپانیاكان و لەهەموو بوارەكان.